کوردستانی

پرۆژە بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەران پشتگوێ دەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژە بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەران پشتگوێ دەخرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت "پرۆژە بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و چەندین مانگە ئاراستەی لیژنەی یاسایی کراوە، بەڵام تا ئێستا لە لیژنەی یاسایی ماوە راسپاردنی بۆ نەکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت ئەو پرۆژەیە ببێتە بڕیار و حکومەت پابەند بێت پێوەی.

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و چەندین مانگە ئاراستەی لیژنەی یاسایی کراوە، بەڵام تا ئێستا لە لیژنەی یاسایی ماوە راسپاردنی بۆ نەکراوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەرۆکایەتی پەرلەمان بیخاتەوە بەرنامەی کار".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەک ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم یاداشتێکم ئاراستەی سەرۆکایەتی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوام لێکردن کەبەزووترین کات پێشنیازە بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بخرێتە بەرنامەی کۆبوونەوەکان بۆ ئەوەی راسپاردنی بۆ بکرێت، تاوەکو سەرۆکایەنی پەرلەمان  بیخاتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمان وخوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەی سێیەمیشدا دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە بڕیار بۆ ئەوەی حوکمەت مولزەم بکرێت فەرمانبەرانی گرێبەست دابمەزرێنێت و بەهەمیشەیی بکات".

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەوەی حکومەت توانای هەیە فەرمانبەرانی گرێبەست بکاتە هەمیشەیی وتی "بەڵێ حکومەتی هەرێمی کوردستان توانای ئەوەی هەیە فەرمانبەرانی گرێبەست بکاتە هەمیشەیی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan