تەندروستی
بۆچی هەندێک کەس هەمیشە هەست بە سەرمابوون دەکەن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەندێک کەس هەیە هەمیشە هەست بە سەرمایەکی زۆر دەکەن لە لەشیاندا،هەتا ئەو رادەیەی کە هیچ گەرمکەرەوەیەک ناتوانێت جەستەی گەرم بکاتەوە بێگومان چەند هۆکارێک هەن کە بریتین لە:
- کێش کەمی و لاوازی زۆر یەکێکە لەو هۆکارانەی کە وادەکات هەمیشە هەست بەسەرما بکەیت.
- سەرمابوونی زۆر مانای ئەوە دەگەیەنێت کە مادەی ئاسن لە جەستەدا کەمە.
- رێژەیەکی کەم لە ڤیتامین B12 لە جەستەدا هەیە.
- بەپێی توێژینەوەیەکیش دەرکەوتووە ژنان زیاتر وەک لە پیاوان سەرمایان دەبێت.
- ئەوانەشی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە زیاتر هەست بە سەرما دەکەن.
- ئەو کەسانەشی کە لە شەو و رۆژدا بەتەواوی ناخەون تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.
س.س
س.س