کوردستانی
سبەی چەند پرۆژەیەکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای کرد سبه‌ی سێشه‌ممه بەسەرپەرشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی تایبەت بە کارەبا له شاری هه‌ولێر بكرێنه‌وه، ئاماژە بەوەشکراوە به كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه به‌شێكی زۆری كێشه‌ی كاره‌بای ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بن.

له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "سبەی كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆی لەژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم و فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌كانی وێستگه‌ی كاره‌بای ئازادی نوێ 132 كه‌یڤی، راكێشانی هێڵی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رزی 132 كه‌یڤی و ده‌ركردنی فیده‌ره‌كانی 33 كه‌یڤی و 11 كه‌یڤی له شاری هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه".
ئەوەشخراوەتەڕوو "به كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه به‌شێكی زۆری كێشه‌ی كاره‌بای ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بن، هەروەها ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی راكێشانی 2 فیده‌ری 33 كه‌یڤی به كێبڵی ژێرزه‌وی له وێستگه‌ی 132 كه‌یڤی ئازادی نوێ بۆ وێستگه‌ی رووناكی به گوژمه‌ی 3 ملیار و 23 ملیۆن و 407 هه‌زار دینار، له ماوه‌ی 120 رۆژدا له‌لایه‌ن كۆمپانیای "شاندز"ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
س.س