ئابووری

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت بەرزبێتەوە کاریگەریەکی باشی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە بۆ  42 دۆلار و 25 سەنت, بەمەش نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  بەرزبووەوە بۆ  40 دۆلار و 35 سەنت، ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan