تەندروستی
هاوسەرگیریكردن دەبێتە هۆی دابەزینی كێش؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زاناكان ئەوەیان سەلماند هاوسەرگیری كردن دەبێتە هۆی دابەزینی كێشی جەستەی مرۆڤ، بەڕادەیەك ژن و پیاو دوای ئەنجامدانی هاوسەرگیرییەكە بەشێوەیەكی خێرا كێشیان دادەبەزێت و هەرگیز كێشیان زیاد ناكاتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە "توێژەرەكان بەدواداچوونیان بۆ 300 كەس كردووە كە تەمەنیان 20 ساڵ زیاتر بووە و زۆرینەیان دوای هاوسەرگیری كردن كێشی زیادی جەستەیان نەماوە و پارێزگارییان لە لەشجوانی خۆیان كردووە تا 8 ساڵ دوای هاوسەرگیرییەكەیان".
توێژەرەكان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە "هاوسەرگیریكردن یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریكردن لە تەندروستیی مرۆڤ، بەڵام لەم حاڵەتەدا هاوبەشەكە، ئیتر ژن یان پیاوەكە، رۆڵی هەیە".
راپۆرتەكەی دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەشكردووە "پیاوێك 77 كیلۆگرام لە كێشی جەستەی كەمكردووەتەوە لەماوەی پێنج هەفتەدا، ئەویش دوای ئەوەی هاوسەرگیریی كردووە و وازی لە خواردنی شەكر و شیرەمەنییەكان و كاربۆهایدرات هێناوە، هەروەها لە بەیانیاندا وەرزشی كردووە".
خ.غ