ئەدەب و هونەر

وەزارەتی رۆشنبیری داوای لێپیچینەوە لە هونەرمەندێك دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی رۆشنبیری داوای لێپیچینەوە لە هونەرمەندێك دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە داواكاری گشتی دەكات، سكاڵا لە دژی  هونەرمەند "حەمكۆ" بجوڵێنێت، چونكە بەوتەی ئەو وەزارەتە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا "سووكایەتی بە مەزهەبی شیعە دەكات".

بە گوێرەی نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی رۆشنبیریە حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە واژۆی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری لەسەرە و ئاراستەی داواكاری گشتی كراوە، تێیدا داوای جووڵاندنی سكاڵا دەكات وتێیدا هاتووە "هونەرمەند (محەمەد فەرەیدون – حەمكۆ) كورتە ڤیدیۆییەكی بڵاوكردۆتەوە، كە تیایدا بێڕێزی بەرانبەر بە مەزهەبی شیعە دەكات، ئەم جۆرە كارانە خزمەت بە بزاڤی رزاگریخوازی كوردستان ناكات و كێشە و گرفت بۆ پێكەوەژیان دروست دەكات".

جێی ئاماژەیە لە ماوەی رابردوودا، هونەرمەند حەمكۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا سووكایەتی بە ئایینزای شیعە دەكات، ئەوەش بووەتە هۆی ناڕەزایی بەشێكی زۆر لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان