گێتی
بایدن و ترەمپ بۆیەكەمجار رووبەرووی یەك دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
ئێوارەی ئەمڕۆ، هەریەكە لە جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا و پاڵێوراوی كۆمارییەكان، یەكەم دیبەتی نێوانیان لەرێگەی گفتوگۆی تەلەفزیۆنیەوە لە شاری كلیفلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆ بەڕێوەدەچێت.
بەپێچەوانەی ساڵانی رابردووەوە لەكاتی چونە ژوورەوەیان بۆ هۆڵی گفتوگۆكە، هیچ لایەكیان تەوقە لەگەڵ یەك ناكەن و هەریەكەن لەدووری یەكەوە لە بەشێكی ستەیجەكە دەوەستن و هەریەكە لە ترەمپ لەلای راستەوە و بایدنیش لەلای سەرەوە دەوەستێت، لەبەرانبەریشیاندا كریس واڵاس، پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی فۆكس نیوز پرسیاریان ئاراستە دەكات،هەروەها لەلایەن لیژنەی رێكخستنەوە بەبێ خواستی خۆیان كەمامەیان پێدەبەستن و بەگوێرەی تیروپشكەكە ترەمپ یەكەم پرسیاری ئاراستە دەكرێت و ماوەی دیبەتەكەش 90 دەقیقە دەبێت.
بەخۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنەبەری رێكارییەكان، تەنها 80 كەس لە هۆڵەكە ئامادە دەبن كە پێشتر پشكنینیان بۆ كراوە و هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
پێدەچێت لەیەكەم دیبەتی نێوان ئەو دوو پاڵێوراوە، پرسی كۆرۆنا زاڵ بێت بەسەرهەموو پرسەكانی دیكەدا و ترەمپ چەندجارێك هێرش بكاتە سەر بایدن و بە خەواڵو و گەمژە و كەم عەقڵ وەسفی بكات.