جیهانی
میری كوەیت كۆچی دوایی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح، میری كوەیت لە تەمەنی 91 ساڵیدا بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد، پێش كۆچی دواییشی هەندێك لە دەسەڵاتەكانی دایە جێنشینەكەی.
شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح، میری كوەیت لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ تەندروستیی تێكچوو، هەواڵی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك بۆ شێخ سەباح ئەحمەد سەباح رۆژی 19ی تەممووزی 2020 لەلایەن شێخ عەلی جەڕراح، وەزیری كاروباری دیوانی میرایەتی بڵاوكرایەوە،ئەمڕۆش هەواڵی كۆچی دوایی راگەیەندرا.
شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح لەساڵی 2006 بووە میری كوەیت، پێش نەخۆشكەوتنی هەندێك لە دەسەڵاتە دەستوورییەكانی بەشێوەكی كاتی دایە شێخ نەواف ئەحمەد سەباحی برازای، كە جێنشینیەتی.
شێخ سەباح، پازدەیەمین میری كوەیتە و لە 16-7-1929 لەدایكبووەو لە ساڵی 1954ەوە تێكەڵ بە سیاسەت بووە.