جیهانی
یۆنان بە نیازە سەدان پەنابەر بگوازێتەوە بۆ خاكی سەرەكی وڵاتەكە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە یۆنان بە نیازە نزیكەی ٧٠٠ پەنابەر لە دورگەی لێسبۆسەوە بگوازێتەوە سەر خاكی سەرەكی وڵاتەكە، ئەم گۆڕانكاریە پاش سێ هەفتە دێت لە سوتانی كەمپی مۆریا.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بە مەودا میدیای وت "هەموو ئەو پەنابەرانەی دەگوازرێنەوە داوانامەكانیان پەسەندكراوە و مافی نیشتەجێبوونیان پێدراوە. هەروەها رێكخراوی هیلیۆسی حكومی هەڵدەستێت بە تەرخانكردنی شوێنی مانەوە بۆ پەنابەرەكان، وە هەموویان بە كەشتی نێردراون بۆ بەندەری پیرێیاس لە نزیك ئەسینای پایتەخت پاشان جێگا و خانووی سەرەكییان بۆ تەرخان كراوە".
وتیشی " بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پێشبینی دەكرێت 2300 كەسی دیكە بگوازرێنەوە بۆ سەر خاكی سەرەكی یۆنان، كە مافی پاراستنی پەنابەرانیان وەرگرتووە".
وەك سەرۆكی دەزگای لوتكە دەڵێت "حكومەتی یۆنان بە هیوایە كە ئەم كەمكردنەوەیە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی قەرەباڵغی لە كەمپی كەرەتەپە كە پاش سوتانی كەمپی مۆریا تەرخانكرا بۆ كۆچبەران و پەنابەران".