تەندروستی

رەنگی چاوەکان بۆ جیاوازە؛ پزیشکێک هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەنگی چاوەکان بۆ جیاوازە؛ پزیشکێک هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کاتێک مرۆڤێک دەبینیت چاوەکانی رەنگیان جیاوازە بێ ویستی خۆت سەرنجت رادەکێشێ چونکە شتێکی جیاوازە و رێژەیەکی زۆر کەم لە خەڵک ئەم جۆرە جیاوازەی ڕەنگی چاویان هەیە، دکتۆر بەختیار جاف، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جاف لە بابەتێکدا باس لەم حاڵەتە دەکات.

ئاماژەی بەوەکردووە "جیاوازی رەنگی چاوەکان ناسراوە بە heterochromia iridum  تەنها کەمتر لە 0.6% دانیشتوانی جیهان چاویان بەم شێوەیەیە، هەروەها رەنگی چاوەکان بەشێکی بینراوی رووکەشی دەرەوەیە کە کاریگەری دوو جیناتی لەسەرە لەوانە جیناتی رەنگێنەی ناو چاو و بڕی شکانەوەی رووناکی دەوروبەری رەنگـێنەی ناو چاو‪."

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەر وەکو پێست، رەنگی چاو لەڕێگەی بۆیەی ڕەنگێنەی ناوچاوەوە دیاریدەکرێت کە دەکەوێتە پشت کۆرنییەوە ( چینی دەرەوەی چاو)، ئەمەش لە چەند چینێک پێکهاتووە و خانەی دروستکردنی ڕەنگیان تێدایە کە پێیان دەوترێت خانە رەنگینەکان، هەموو مرۆڤێك بە نزیکەیی هەمان ژمارە لە خانە رەنگینەکانی هەیە، بەڵام جیناتەکان ڕێژەی ڕەنگەکە دیاریدەکەن کە پێیان دەوترێت میلانین، میلانین هەڵدەسێت بە دروستکردنی ڕەنگەکان و ڕەنگیشیان هەمان ئەو ڕەنگەیە کە ڕەنگی پێست دیاریدەکات، هەرکاتێک بڕەکەی زۆربێت رەنگی پێست تاریکتر دەبێت".

دکتۆر بەختیار دەڵێت "هەربۆیە کەسێکی خاوەن پێستی ڕەنگ تاریک ڕەنگی چاویشی تاریکە، لەچەند حاڵەتێکی دەگمەندا ئەو کەسانە بڕێکی کەمتر لە میلانین دروست دەکەن، هەروەها لەچاوەکاندا، تیشکی ڕووناکی بە سنوورەکانی چاودا تێدەپەڕن و لەگەڵ خانە خاکییەکانی رەنگێنەکەی چاو کە بەشە بازنەییە رەنگدارەکەی ناوچاوە کارلێک دەکەن و رووناکییە شکاوەکە رەنگ بە چاوەکان دەبەخشێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە