جیهانی
سەرۆكی چین: ئەو سیاسەتانەی بەرانبەر موسوڵمانان گیراونەتەبەر دروستن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی چین پشتیوانی لە سیاسەتەكانی حكومەتی وڵاتەكەی دەكات كە بەرانبەر موسوڵمانانی ئیگۆر لە هەرێمی شینگیانگ پەیڕەوی دەكات، ئەوەش لەكاتێكدایە رەخنە نێودەوڵەتیەكان بەردەوامن، بەهۆی چەوساندنەوەی موسوڵمانانی ئەو وڵاتەوە.
شی جین بینگ، سەرۆكی چین لەمیانی كردنەوەی پێشانگەیەكدا لە هەرێمی زۆرینە موسوڵمانی شینگیانگ وتی "ئەو سیاسەتانەی گیراونەتەبەر دروستن و جێبەجێكردنیان بە تەواوی هێشتا كاتێكی زۆری ماوە".
ئەو وتانەی سەرۆكی چین لەكاتێكدایە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رەخنە لەو وڵاتە دەگرێت بەهۆی ئەو سیاسەتانەی بەرانبەر موسوڵمانانی ئیگۆر پەیڕەوی دەكات، وەك ئاژانسەكانی جیهانیش لە زاری موسوڵمانانی ئیگۆرەوە باسی دەكەن "بەشێكی زۆر لە خەڵكی هەرێمی شینگیانگ خراونەتە كەمپی زۆرەملێ وە و لەژێرناوی راهێنانەوە بۆ ئامادەكردنیان لە كۆمەڵگەی چینی دەچەوسێندرێنەوە".
سەرۆكی چین لەدرێژەی وتەكانیدا ئەوەشی خستەڕوو"ئەو سیاسەتانەی لەهەرێمەكە گیراونەتە بەر دروستن و بنەمای ئاشتی و ئارامی جێگیر دەكات".