تەندروستی

هەر 16 چركەیەك كەسێك لە جیهان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەر 16 چركەیەك كەسێك لە جیهان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی ئامارە فەرمییەكان رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تادێت بەرزتردەبێتەوە، هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی لەسەرتاسەری جیهاندا یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

بەپێی ئامارەكان تەنیا لەماوەی سێ مانگدا 500 هەزار كەس بەهۆی  ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەریەك لەوڵاتانی ئەمەریكا و هیندستان و بەرازیل پێشەنگی زۆرترین مردنیان بەو ڤایرۆسە گرتووە.

ئاژانسی رۆیتەرز لێكدانەوەیەكی كردووە لەبارەی تێكڕای مردن بە ڤایرۆسەكە و ئاماژەبەوەكراوە هەر 16 چركەیەك كەسێك لە جیهان بەو ڤایرۆسە گیانلەدەستدەدات.

رێژەی لە 45%ی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لەجیهان لەوڵاتانی ئەمەریكا و هیندستان و بەرازیلە و  لە25%ی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لەئەوروپادایە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان