ئەدەب و هونەر

چیرۆکی تاقانەیەکی ئەنفال دەکرێتە فیلمی سینەمایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


چیرۆکی تاقانەیەکی ئەنفال دەکرێتە فیلمی سینەمایی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت به‌ڕه‌زامه‌ندی (عارف قوربانی) نووسه‌ری کتێبی (ته‌یمور تاکه‌ رزگاربووی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی ژن و مناڵه‌ ئه‌نفالکراوه‌کان) بۆ یه‌که‌مجار چیرۆکی ته‌یمور ده‌کرێته‌ فیلمی سینه‌مایی.

 بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ کە لە زاری ئالان هەمووانەوە بڵاویکردووەتەوە راگەیاندووە "بۆ یەکەم جار چیرۆکێکی ئەنفال پەسەند بکرێت بۆ فیلمێکی سینەمایی درێژ لەلایەن گەورە کۆمانیایەکی بەناوبانگی فیلمسازیەوە، خۆشحاڵم بەوەی دوای چەند ساڵ کارکردنم لە چیرۆکی بەسەرهاتی ڕاستەقینەی (تەیمور، تاکە منداڵی ڕزگاربوی کۆمەڵکوژی ئەنفال)، دەرئەنجام لەبەرواری 28/9/2020 لەپێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا کەسەدان چیرۆکی نەتەوەکان تیایدا پێشکەش کرا، پاشان لەلایەن کۆمەڵێ پرۆدیسەر و سکریپت رایتەری بەئەزموون خۆشبەختانە چیرۆکی تەیمور بە یەکەم چیرک هەڵبژێردرا بۆ فیلمێکی سینەمایی درێژ (بڕوانە هاوپێچ)".

ئەوەش هاتووە "لەلایەن کۆمپانیای بەناوبانگ Raindance بڕوانە www.raindance.org کەبنکەی سەرەکی لە لەندەنە وبنکەکانی تریان لەزۆربەی ووڵاتانی دنیا هەیە لەوانە (لۆس ئەنجلس، تۆرنتۆ، بەرلین، پاریس، هتد،،،)، شایەنی باسە چوار لە چیرۆکەکان هەڵبژێردرا ولەناویاندا چیرۆکی تەیمور یەکەمین بو، بۆئەم مەبەستەش وەکو پرۆدیسەری فیلمەکە بەمەبەستی هەنگاوەکانی داهاتو بۆبەرهەمهێنانی فیلمەکە بانگهێشی تایبەت کراوم بۆ بیستوهەشتەمین فیلم فیستڤاڵی نێودەوڵەتی رایندەنس 28th Raindance film festival  لە لەندەنی پایتەخت، (ئەگەر ئەم ڤایرۆسە شومە رێگر نەبێت)".


س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان