جیهانی

میری نوێی کوێت دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 میری نوێی کوێت دیاریکرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەحمەد، میری کوێت لە تەمەنی 91 ساڵیدا، لەبەربوونی هەستیاری بارودۆخەکە، کوێتییەکان بوونی کەسایەتییەکی وەکو میری کوێت بە گرنگ وەسف دەکەن، هەربۆیە ئەمڕۆ کەسێک وەک میری کوێت سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو.
 
دوای کۆچی دوایی شێخ سەباح، شێخ نەواف ئەحمەد سەباحی تەمەن 83 ساڵ لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد، بە فەرمی لەدوای بووە میری وڵاتەکە.
 
بەوتەی چاودێرانی سیاسی ئاراستەی کوێت بە هیچ شێوەیەک بە گۆڕینی فەرمانڕەوا ناگۆڕێت، بۆیە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە جێنشین شێخ نەواف ئەحمەد بە میری وڵات دیاریکرا.
 
 رۆژی سێشەممە بە فەرمی مردنی شێخ سەباح میری کوێت راگەیەندرا، دواتریش بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ئەمریکاوە تەرمەکەی گەڕێندرایەوە و بەهۆی رێککارەکانی کۆرۆناش تەنیا کەسە نزیکەکانی بەشدارییان لە مەراسیمی ناشتنەکەی کرد و 40 رۆژ ماتەمینیی گشتی راگەیێندرا.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان