کوردستانی
تەندروستی سلێمانی پێویستی بە هاوکارییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەهۆی کەمبوونەوەی پلازمای خوێنی چاکبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرۆکی تیمی روبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی داوادەکات کەسانی چاکبووی ڤایرۆسە، هاوکاریان بن لە پێدانی پلازمای خوێن بۆ نەخۆشەکان.
بەهۆی کەمبوونەوەی پلازمای خوێنی چاکبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرۆکی تیمی روبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی داوادەکات کەسانی چاکبووی ڤایرۆسە، هاوکاریان بن لە پێدانی پلازمای خوێن بۆ نەخۆشەکان.
هێرش حەیدەر قادر سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی لهههژماری خۆی له فهیسبوك رایگەیاندووه "هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەین کە لە ئێستادا پێویستیەکی زۆرمان بە پلازمای خوێنی چاکبووەکانی covid19 هەیە".
ئاماژهی بهوهشكردووه "پلازمای چاکبوەوەکان رووی لە کەمبوونەوە کردووە لە بانکی خوێن، سوپاستان دەکەین ئەگەر بە دەنگ داواکاریەکەمانەوە بێت".
ک.ن
ک.ن