جیهانی
داود ئۆغڵو: دەبێت كوردی دەرەوەی پەكەكە لە خۆمان نزیك بكەینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا رایگەیاند هاتنی داعش توركیای لاوازكرد و ئەوەش دەڵێت پێویستە حكومەتی توركیا مامەڵە لەگەڵ كوردانی سوریا بكات وەكو چۆن لەگەڵ بارزانی و كوردی عیراق كردوویەتی.
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆكی پارتی ئاییندە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا وتی "هاتنی داعش وەکو خەنجەرێک وابوو كە لە تورکیا درا و پێشموایە بە ئەنقەست داعش ئاراستەی موسڵ كرا. كۆمەڵێك كەس هەن دەڵێن داعش پشتیوانیی زۆری لە تورکیا وەرگرتووە، ئەمە راست نییە، بەڵكو تا دەركەوتنی داعش توركیا كاریگەریی زۆری لەسەر ئەو ناوچەیە هەبوو".
سەبارەت بە مامەڵەكردنی وڵاتەكەی لەگەڵ كوردانی رۆژئاوای كوردستان، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا وتی "بۆ ئەوەی هەمان ئەو هەڵەیەی پێشووتر لە عیراق كردمان دووبارە نەبێتەوە، نابێت مامەڵەی جیاجیا لە سوریادا بکەین و تەنیا لەسەر هەڕەشەی کورد سیاسەت بکرێت".
زیاتر روونیكردەوە كەوا "هەندێك كەسی سیاسی دەڵێن كوردی سوریا هەڕەشەیە بۆ سەر توركیا، بەڵام لەوێدا هەڕەشەی پەکەکە هەیە. راستییەكەی ئێمە پێشنیازمان كرد چۆن لە باکووری عیراقدا پەیوەندیی نزیکمان لەگەڵ مەسعود بارزانی و کوردی دەرەوەی پەکەکە هەیە، لە سووریاشدا هەوڵی زۆرمان دا بۆ ئەوەی کوردی دەرەوەی پەکەکە لە خۆمان نزیک بکەینەوە و پەیوەندییان لەگەڵدا دروست بکەین و ئەوەش بۆ هەردوولا باشە".
خ.غ