جیهانی
جۆ بایدن لەبارەی تووشبوونی ترەمپ و هاوژینەكەی بە كۆرۆنا چی دەڵێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە یەكەم كاردانەوەیدا دوای توشبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، جۆ بایدن ، بەربژێری پارتی دیموكراتی ئەمەریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند نزای خێر بۆ سەرۆكی ئەمەریكا و خێزانەكەی دەكات بەوەی هەرچی زووە ڤایرۆسی كۆرۆنا تێپەڕێنن.
جۆ بایدن، بەربژێری پارتی دیموكراتی ئەمەریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە جریوەیەكدا نووسیویەتی "خۆم و هاوسەرەكەم هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ سەرۆكی ئەمەریكا و خێزانەكەی دەخوازین"، ئاماژەی بەوەشكردووە "نزا دەكەین كە سەرۆك و خێزانەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێپەڕێنن".
دوێنێ پێنجەشەممە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، خۆی و میلانای هاوسەری تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەئێستاوە بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆیان كەرەنتین دەكەن و لەو ماوەیەشدا هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بێ دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەدەچێت.
خ.غ