جیهانی
ئێران دەروزاە سنوورییەکانی بەڕووی عیراقدا دادەخات و گەشتە ئاسمانییەکانیشی رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی ئێران رایدەگەیەنێت لە ماوەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێندا سەرجەم سنوورە زەمینییەکانیان لەگەڵ عیراق دادەخات، ئاماژەی بەوەشکردووە گەشتە ئاسمانییەکانیش رادەگرن لەگەڵ ئەو وڵاتە.
حکومەتی ئێران رایدەگەیەنێت لە ماوەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێندا سەرجەم سنوورە زەمینییەکانیان لەگەڵ عیراق دادەخات، ئاماژەی بەوەشکردووە گەشتە ئاسمانییەکانیش رادەگرن لەگەڵ ئەو وڵاتە.
لیژنەی حکومی تایبەت بە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن لە ئێران رایگەیاند "بە لەبەرچاوگرتنی داواکاری حکومەتی عیراق سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دادەخرێن و تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانیش بە شێوەی کاتی رادەگیرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەوەی لەبارەی رێگەپێدان بە چوونە ناوەوەی زیارەتکارانی چلە لەسەر زاری بەرپرسانی عیراقیەوە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستیەوە و بەهۆی بەردەوامی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەردوو وڵات لە ماوەی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن هەموو جۆرە گەشتێک لە ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتە قەدەغەیە".
س.س
س.س