جیهانی
نوێترین ئاماری گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 34 ملیۆن و 799 هەزار و 743 کەس، ئاماری گیان لەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە یەک ملیۆن و 33 هەزار و 583 کەسی تێپەڕاند.
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 34 ملیۆن و 799 هەزار و 743 کەس، ئاماری گیان لەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە یەک ملیۆن و 33 هەزار و 583 کەسی تێپەڕاند.
بەپێی نوێترین خشتەی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، بەریتانیا، چیلی، ئێران، عێراق، بەنگلادیش، سعودیە، تورکیا، ئیتاڵیا، فلیپین، پێکدێن تا دەگات بە وڵاتی چین.
هەربەپێی خشتەکە لە سەرانسەری جیهاندا، 25 ملیۆن و 822 هەزار و 435 کەس تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە، تا ئێستاش یەک ملیۆن و 33 هەزار و 583 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ک.ن
ک.ن