جیهانی
یەکەم لێدوان و دەرکەوتنی ترەمپ دوای توشبوونی بە کۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
درەنگانی شەوی رابردوو بە کاتی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، بە فڕۆکەیەکی سەربازی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆیشدا سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە پشتیوانیان کردووە و لە تەندروستییان پرسیووە.

پاش توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، درەنگانی شەوی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی سەربازیی واڵتەر ریید، بۆ ئەوەی لەوێ پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت.
دواتر، لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "دەمەوێت سوپاسی هەمووان بکەم بۆ ئەو پشتیوانیکردنە زۆرەیان، من دەڕۆم بۆ نەخۆشخانەی واڵتەر ریید، لەو بڕوایەدام من زۆر باشم".

https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1312158400352972800
ک.ن