کوردستانی
سەبارەت بە راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و هەرێم روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، تا کاتێکی نادیار گهشته ئاسمانییهكانى نێوان تورکیا-ههرێمى كوردستان -عیراق رادهگیرێن، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی سەبارەت بە هۆکاری راگرتنی گەشتەکان روونکردنەوە دەدات.
تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، سەبارەت بەهۆکاری راگرتنی گەشتەکانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری راگرتنی گەشتەکان بڕیارێکە کە لەدەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا نییە و بڕیارەکە لەلایەن وڵاتی تورکیاوە دراوە تا ئێستاش نازانرێت کە راگرتنی گەشتەکانی تا چی کاتێک دەبێت".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارەکە بەتەنها بۆ هەرێمی کوردستان نییە و سەرجەم عیراق دەگرێتەوە و بەپێی ئەو هۆکارانەی کە وڵاتی تورکیا ئاشکرایکردووە، هۆکارەکەی بۆ خۆپارێزی و کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە".
له كاتژمێر 12ى شەوی رابردوەوە گهشتهكانى نێوان ههرێمى كوردستان - توركیا و عیراق - توركیا بە بڕیارێکی وڵاتی تورکیا تا كاتێكى نادیار راگیران، هاوکات پێشتریش بڕیاری راگرتنی گەشتەکان تا بەرواری 10-10-2020 ،درابوو، بەڵام ئەمشەو وڵاتی تورکیا جارێکی دیکە وادەکەی درێژ کردەوە.
ک.ن
ک.ن