کوردستانی
بڕی سێ ملیار دینار بۆ ئەم کەرتە تەرخان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە کاتی راگەیاندنی دەستبەكاربوونی بەڕێوەبەری نوێی تەندروستی راپەڕینی راگەیاند، بڕی سێ ملیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخانكراوە و لە ماوەی داهاتوودا بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە 3/10/2020، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە قەزای رانیە لە راگەیاندنی دەستبەكاربوونی بەڕێوەبەری نوێی تەندروستی راپەڕین، رایگەیاند "دوو رۆژ لەمەوبەر حكومەتی ھەرێم بودجەیەكی دیكەی بە بڕی سێ ملیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخانكردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەك خۆ ئامادەكردنە بۆ وەرزی نوێ و گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو ووتیشی "لە ماوەی داهاتوودا بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی دابەش دەكرێت".
ک.ن
ک.ن