کوردستانی
رۆژی دووشەممە سەرۆکی حکومەت دەچێتە پەرلەمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
هەواڵ مەودا - کاروان نوری
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه، كاتژمێر 10ی به‌یانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پوخته‌یه‌ك له باره‌ی هه‌نگاوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی دەخاتەڕوو.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، لە یاداشتێکدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه رۆژی دووشه‌ممه، كاتژمێر 10ی به‌یانی، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن، كه پێشتر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی مەودا میدیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پوخته‌یه‌ك له باره‌ی هه‌نگاوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، بارودۆخی دارایی، دانوستان و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان، لێكه‌وته و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو.
ک.ن
ک.ن