کوردستانی
وادەی کاراکردنی زانکۆلاین دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئاگاداریەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دەتوانن وشهی تێپهڕو نهێنی لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند "وشهی تێپهڕو نهێنی، بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکرا و هەر دوێنێش رهوانهی وەزارەتى پەروەردە كرا، لەم هەفتەیەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی".
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشی ئاشکراکرد"لە چەند رۆژى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووان کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە راگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕو".
ک.ن
ک.ن