کوردستانی

سەبارەت بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، پێشنیاز کراوە قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان رابگەیەنن، بەڵام تا ئێستا بڕیارى لەبارەوە نەدراوە.
 
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دووبارە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند "تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك نیە بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "چەند پێسنیارێک لە هەندێک شوێن کراوە بۆ ئەوەی بتوانین رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبکەینەوە قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنین، بەڵام تا ئێستا بڕیار نەدراوە و تەنها پێشنیازێك هەیە و لێكۆڵینەوەش لەو پێشنیازە دەكەین".

ک.ن
 
 
 

 

Qaiwan
Qaiwan