کوردستانی
سیروان بابان: هاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان کاریگەری لەسەر پرساندنەکەی ناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمان دەتوانێت لەسەر هەر بابەتێکی گرنگ و پێویست سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بانگێشتی پەرلەمان بکات و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات، هاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان کاریگەری لەسەر پرساندنەکەی ناکات.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمان دەتوانێت لەسەر هەر بابەتێکی گرنگ و پێویست سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بانگێشتی پەرلەمان بکات و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات، هاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان کاریگەری لەسەر پرساندنەکەی ناکات.
سیروان بابان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بانگێشتکردن و هاتنی سەرۆکی حکومەت و کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پرساندنی، بە مەودا میدیایی رایگەیاند "لە راستیدا بابەتی هاتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری ئەو داواکاریانەبێت کە ئەندامانی پەرلەمان کردیان بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت یان هەر شتێک بێت کارێکی باشە بۆ ئەوەی ئەو بابەتانەی کە پێویست لە پەرلەمانی کوردستان گفتووگۆی لەسەر بکرێت"، ووتیشی "هاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان کاریگەری لەسەر پرساندنەکەی ناکات".
ناوبراو ئەوەشی روونکردەوە "هەوڵیکی زۆر و داواکارییەکی زۆر کرا بۆ ئەوەی سەرۆکی حکومەت بانگێشتی پەرلەمان بکرێت و لەسەر چەند بابەت و تەوەرێکی دیاریکراو بانگێشت بکرێت، بەو پێیە پەرلەمان دەتوانێت لەسەر هەر بابەتێکی گرنگ و پێویست سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بانگێشتی پەرلەمان بکات و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات".
سیروان بابان سەبارەت بە پرسی پێداچوونەوە بە لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونیکردەوە "یەکێک لە بابەتە هەرە گرنگ و سەرەکییەکان پرسی مووچە و داهاتی فەرمانبەرانی هەرێمە کە بەراستی لەگەڵ ئەوە نین نەک رێژەی ١٨٪ بەڵکو رێژەی ١٪ لێبڕینی مووچە هەبێت".
ک.ن
ک.ن