جیهانی
کیم پەیامێکی کاریگەر بۆ ترەمپ دەنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سهرۆكی كۆریای باكوور، پەیامێكی ئاراستەی ترەمپ دەكات و هیوای زوو چاكبوونهوهی بۆ دەخوازێت و دەڵێت، هیوادارم زوو ڤایرۆسەکە تێپەڕێنن و چاکببنەوە.
سهرۆكی كۆریای باكوور، پەیامێكی ئاراستەی ترەمپ دەكات و هیوای زوو چاكبوونهوهی بۆ دەخوازێت و دەڵێت، هیوادارم زوو ڤایرۆسەکە تێپەڕێنن و چاکببنەوە.
ئاژانسی ههواڵی ناوهندی كۆریای باكوور KCNA بڵاویکردووەتەوە، كیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، هیوای خواستووە بەزووترین کات سەرۆکی ئەمەریکا و هاوژینەکەی ڤایرۆسەکە تێپەڕێنن و چاکببنەوە.
ئەوەش ئاشکراکراوە، كیم له ناخی دڵییهوه سڵاوی گهیاندووهته ترهمپ و هاوسهرهكهی، پێی راگەیاندوون کە هیوای ئەوەیان بۆ دەخوازێت بە زووترین کات تەندروستییان باش ببێتەوە.
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ گوازراوەتەوە نهخۆشخانهی (والتر رێد)ی سهربازیی، ترەمپیش لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا سوپاسی ئەو کەسانەی کرد هەواڵیان پرسیووە و رایگەیاند "تەندروستیم زۆر باشە".
ک.ن
ک.ن