عیراقی

زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە سێ هەزار و  178حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 33 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و  178حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 33 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و سێ هەزار و 347  کەس لە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
 بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 375 هەزار و 931 کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 347 کەس گیانیان لەدەستداوە و 303 هەزار و 665 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

ک.ن


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان