جیهانی

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهان 35 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهان 35  ملیۆن کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا - کاروان نوری

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 35 ملیۆن و 101 هەزار و 355 کەس، ئاماری گیان لەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە یەک ملیۆن و 38 هەزار و 326 کەسی تێپەڕاند.

بەپێی نوێترین خشتەی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، بەریتانیا، چیلی، ئێران، عێراق، بەنگلادیش، سعودیە، تورکیا، ئیتاڵیا، فلیپین، پێکدێن تا دەگات بە وڵاتی چین.
 
بەپێی خشتە لە سەرانسەری جیهاندا، 26 ملیۆن و 52  هەزار و 795 کەس تووشبووی پەتاکە، چاکبوونەتەوە، تا ئێستاش یەک ملیۆن و 38 هەزار و 326 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد