جیهانی

دەرگای مەککە بەرووی عەمرەکاراندا کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرگای مەککە بەرووی عەمرەکاراندا کرایەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یەكەم كاروانی عەمرەكاران گەیشتە مەككە، یەكەم جار دەرگای مەككە بەڕووی عەمرەكاندا كرایەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای حەوت مانگ لە راگرتنی گەشتی عەمرەکان، دەرگای مەككە بەڕووی عەمرەكاندا كرایەوە و یەكەم كاروانی عەمرەكاران گەیشتە مەككە.

بە پێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی، هەر کاروانێکی عەمرەکاران، لە هەزار کەس تێپەڕ ناکات و لەلایەن رێبەرێکی تەندروستییەوە رێنمایی دەکرێن، دەبێت لە ماوەی سێ کاتژمێردا عەمرە و تەواف کردنییان تەواو بکەن.

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان