کوردستانی

هۆکاری نەناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری نەناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشکراکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا لە عیراق دەست نەکراوە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، ئاماژەی بەوەشکرد حکومەتی عیراق دەڵێت بڕی پارەی پێویستی لەبەردەستا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە و دەبێت قەرز بکات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا لە عیراق دەست نەکراوە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دابەش نەکرێت بەغدا 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە بەغداش هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە دیاری نەکراوە، لەبەر ئەوەی حکومەتی عیراق دەڵێت بڕی پارەی پێویستی لەبەردەستا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە دەبێت قەرز بکات، بەڵام قەرز کردن پێویستی بە دەرچوونی یاسای هەیە لە پەرلەمانی عیراقەوە، بۆیە نازانین حکومەت چاوەرێی ئێمە دەکات بچینەوە پەرلەمان و دەنگ لەسەر یاساکە بدەین یان رێگە چارەیەکی دیکە دەدۆزێتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی هاتنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم.

س.س
Qaiwan
Qaiwan