کوردستانی
فیدراسیۆنی گشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پێكهێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە هەرێمی كوردستان مۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی كار بۆ رێكخستنی خۆپیشاندانێكی گشتگیر دەكەن و لە یەكەم هەنگاویشدا فیدراسیۆنی گشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییان پێكهێنا.
مامۆستا دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند"ماوەی چەند رۆژێكە گەشتەكانیان بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەستپێكردووە و سەردانی نوێنەرانی مامۆستایان، فەرمانبەران، دەرچووە دانەمەزراوەكان و هەموو دەستە و گرووپە ناڕازییەكانی تر دەكەن بۆئەوەی خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری گشتگیر رێكبخەن".
وتیشی"لە هەنگاوی یەكەمدا فیدراسیۆنی گشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییان پێكهێناوە كە بۆ یەكەمجارە ئەو فیدراسیۆنە دادەمەزرێت و هەموو ئامادەكارییەك دەكات بۆ خۆپیشاندانەكان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەولێر، دهۆك و سۆران بەجدی هاتوونەتە سەرخەت و ئەوانیش لەگەڵیان بایكۆتی گشتی رادەگەیەنن".
باسی لەوەشكرد"ئەمجارە زۆربەی سێكتەرەكان بەشداری لە خۆپیشاندانەكە دەكەن و لە 21ی مانگیش كە حكومەت دیاریكردووە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام، بایكۆتی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنن".
ئ پ
بیروڕا



