کوردستانی
ئەمشەو داعش شەش گولـلە هاوەنی ئاراستەی ئەم ناوچەیە کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی داعش شەش گولـلە هاوەنیان ئاراستەی گوندی ئیسڵاح کرد لە سنووری ناحیە جەلەولا کە پێنجیان تەقییەوە، بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون کە منداڵیشیان تێدایە.
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی داعش شەش گولـلە هاوەنیان ئاراستەی گوندی ئیسڵاح کرد لە سنووری ناحیە جەلەولا، کە پێنجیان تەقییەوە تەنیا یەک دانەیان نەتەقییەوە".
لەبارەی زیانەکانییەوە وتی "بەوهۆی ئەو هاوەنانەوە بەشێک لە ماڵەکانی گوندەکە زیانێکی کەمیان بەرکەوتووە، بەڵام چوار کەس برینداربوون کە دوو منداڵ و دوو پیاون برینی یەکێکیان سەختە".
ەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا دۆخەکە ئارام بووەتەوە، هەروەها هەر ئەمشەو گولـلە هاوەنێک ئاراستەی گوندێک کراوە لای مەرجانەوە".
س.س