کوردستانی
ماوەی حەوت رۆژ پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی حەوت رۆژ پشوو رادەگەیەندرێت بۆ فەرمانبەرانی ئێزیدی لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی جەماوە کە بە واتای جەژنی پایز دێت و لەو حەوت رۆژەدا ئێزیدیان سەردانی پەرستگای لالش دەکەن لە قەزای شێخان.
خەیری بوزانی، بەڕێوەبەری كاروباری ئێزیدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی حەوت رۆژ پشوو رادەگەیەندرێت بۆ فەرمانبەرانی ئێزیدی لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان، پشووەکەش لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات تاوەکو 13ی تشرینی یەکەمی 2020".
بوزانی ئاماژەی بەوەشکرد "رێوڕەسمەکانی جەژنی جەما بەڕێوەناچێت بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵکو تەنها ئەو حەوت رۆژ پشووە رادەگەیەندرێت".
س.س