ئابووری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەو نزمبوونەوە بەردەوامەی کە نرخی نەوت بەخۆیەوە بینی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 42 دۆلار و نۆ سەنت، مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (8-10-2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 42 دۆلار و نۆ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 39 دۆلار و 97 سەنت دەفرۆشرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

Qaiwan
Qaiwan