ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا - میدیا - کاروان نوری

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وە و لە ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ سه‌روی 43 دۆلاره‌وه‌ مامەڵەى پێوه‌ده‌كرێت.
 
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکاندا بە 41 دۆلار و 11 سه‌نته‌، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتیش بە 43 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
 لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.

ک.ن
 
 
 

 

Qaiwan
Qaiwan