کوردستانی

شاندێکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

بۆ واژۆكردنی رێكکه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌یی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا.

بە سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم    شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا و بڕیارە  پاش کەمێکی تر لەگەڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆببێته‌وه‌.

بەپێی زانیاریەکانی مەودا، ناوەڕۆکی سەرەکی کۆبوونەوەکان تایبەت دەبێت بە واژۆكردنی رێكکه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌یی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، بەتایبەت دوای ئەوەی هێشتا دۆخی شەنگال لەبار نەبوو بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی ناوچەکە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan