تەندروستی

لەم کاتانەدا خواردنی سیر زیانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم کاتانەدا خواردنی سیر زیانی هەیە
مەودا میدیا - 

سەرەڕای سوودێکی زۆری سیر لە رووی تەندروستییەوە، بەڵام دەبێت ئاگاداربین و لەهەندێک کاتدا لە خواردنی سیر بەدووربین، چونکە زیانی دەبێت.
 
 بەڵام بێگومان هەموو خواردن و پێکهاتەیەک دەبێت بەپێی رێنمای و رێگای زانستی بەکاربهێنرێت، بۆ ئەوەی هەرگیز زیان بە تەندروستیمان نەگەیەنێت، خواردنی سیریش لەم کاتانەدا زیانی هەیە:
 
 - کاتێک دەرمانی دژەئۆکسانی مەیاندنی خوێن بەکاردەهێنیت بەهۆی گرفتێکی تەندروستیەوە وەک خوێن بەربوون، چونکە سیرەکە خوێنبەربوون زیاددەکات.
 
 - تووشی نەخۆشیەک بوویت و لەژێر چاودێری پزیشکدایت و دەرمان و چارەسەر بەکاردەهێنیت بەشێوەیەکی رێکخراو کە پزیشک دیاری کردووە، واز لە خواردنی سیر بهێنە.
 
 - کێشە و نەخۆشیەکانی جگەر هەیە و دەرمان و چارەسەر بەکاردەهێنیت، بەهەموو شێوەیەک واز لە خواردنی سیر بهێنە، چونکە کاریگەری دەرمانەکە بۆ چارەسەر تەواو کەمدەکاتەوە.
 
 - گەدەت هەستیارە و تووشی ئازار دەبیت، باشترە خواردنی سیر کەم بکەیتەوە یان نەیخۆیت.
 
 - لەکاتی دووگیانی ئاسای سیر بخۆ لەگەڵ خواردن یان لەکاتی دروستکردنی خواردندا بەکاریبهێنە، چونکە بۆ کۆرپە و دایک گرنگە لە رووی تەندروستیوە، بەڵام ئاگاداربە هەرگیز نەکەی وەک دەرمانێکی سروشتی بەکاریبهێنیت دژی کێشەیەکی تەندروستی و نەخۆشیەک، دەنا زیانی گەورەی دەبێت.
 
 - ئەگەر پەستانی خوێن بەرزە یان نزمە تەندروستیت ناجێگیرە لەو رووەوە، ئەوا هەوڵبدە خواردنی سیر کەم بکەرەوە یان مەیخۆ، چونکە دەبێتە هۆی هەندێک تێکچوون و ناڕێکی لەش لە رووی تەندروستیەوە و رەنگە دابەزینی خوێنت تەواو زۆربکات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب