تەندروستی

چۆن پەتای وەرزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جیا بکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن پەتای وەرزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جیا بکەینەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە وەرزی پایزدا زیاتر ئەگەری هەیە توشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا ببیت، لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جیهان و کوردستانیش بڵاوبوەتەوە، ئەگەری هەیە نیشانەکانی نەخۆشییەکە تێکەڵ بکەیت و بە تەواوی نەزانیت توشی کام جۆر ڤایرۆس بویت.

لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆر لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە هاوشێوەی یەکترن، بەڵام چەند جیاوازییەکیشیان هەیە هەیە، ماڵپەری New Haven Health System لێکچون و جیاوازی نیشانەکانی بڵاوکردوەتەوە.

نیشانە هاوبەشەکان:

- کۆکە.
- پلەی گەرمی بەرز و لەرز.
- هەناسەتەنگی.
 - شەکەتی و ماندوبون.
 - هەوکردنی گەرو.
  -ئاوکردنی لوت.
  -ئازاری ماسولکە و جەستە.
  -سەرئێشە.
 
جیاوازییەکان:

ئەنفلۆنزا: ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا هەمان ئەو نیشانانەی سەرەوەی هەیە، بەڵام بە سوکی دەردەکەوێت، بەگشتی هەمو نیشانەکان پێکەوە دەرناکەن، تەنها بەشێکی کەمیان، هەروەها کەسی توشبوو لە یەکەم رۆژ تا چوارەم رۆژ هەست بەخراپی باری تەندروستی دەکات.

کۆرۆنا: نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەندێک کات قورسترن لە نیشانەکانی ئەنفلۆنزا، ئەوەی کۆرۆنا جیادەکاتەوە ئەوەیە کە توشبوو هەستی تام و بۆن لەدەستدەدات، هەروەها توشبوو لەدوای پێنج رۆژ لە توشبوونی هەست بە خراپی باری تەندروستی دەکات.

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب