تەکنەلۆژیا

بە تۆمەتی کاری ساختە ئەپڵ داوای یاسایی لە هاوبەشێکی خۆی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی کاری ساختە ئەپڵ داوای یاسایی لە هاوبەشێکی خۆی دەکات
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەپڵ داوای یاسایی لە هاوبەشێکی خۆی دەکات کە کۆمپانیای (GEEP Canad)یە کە کاری دووبارە لێک هەڵوەشاندنەوە و دووبارە بەکارهێنانەوە واتە (Recycling)ە کە کار بۆ کۆمپانیای ئەپڵ دەکات و بە وتەی کۆمپانیاکە، زیاتر لە 100000 ئایفۆن و ئایپاد و کاتژمێری زیرەک فرۆشراون یاخود دزراون کە دانرابوون بە کار بهێنرێنەوە.

کێشەی ئەم جۆرە پارچانە سکراب بوون و زوو خراپ بوون کە لە بەرهەمەکانی ئەپڵدا بە کار بهێنرێت و زیانی سەرەکی بەر بەکارهێنەران دەکەوێت و ئەپڵ بەدوای بەدەستهێنانی لانی کەم 31 ملیۆن دۆلاری کەنەدییە لە هاوکارەکەی پێشووی لە بەرامبەر ئەو کارەی کە کردوویەتی.

کۆمپانیاکە نکۆڵی ناکات لە بوونی دزییەک کە گوایە هەندێک لایەنی سێیەمی کردوویانە و سێ کارمەند ئامێرەکانیان دزیووە، ئەپڵ رازی نییە و باسی ئەوەش دەکات کە ئەو کارمەندانە لە راستیدا لە دەزگای (GEEP Canada)دا (Recycling Firm) بوون و بەرپرسی سەرەکین لە رووداوەکە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان