ئابووری

نرخی نەوت بە رێژەیەکی کەم دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە رێژەیەکی کەم دابەزی
مەودا میدیا-
 
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا جارێکی دیکە نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت نزم بێتەوە کاریگەریەکی خراپی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.
 
بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە بۆ 42 دۆلار و 41 سەنت، بەمەش نرخی نەوت نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  بەرزبووەوە بۆ 40 دۆلار و 21 سەنت، ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت نزمبوونەوەیەکی بەخۆیەوە بینی.
 
 س.س
Qaiwan
Qaiwan