تەندروستی
چای سەوز و زیانە تەندروستییەکانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەمیشە چای سەوز بەباشترین چارەسەر دادەنرێت بۆ نەخۆشی سیل و شێرپەنجە و هەوکردن و کۆلسترۆڵ و نەخۆشیەکانی دڵ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداری ئەم زیانانەی چای سەوز بە.
- چای سەوز کاریگەری لەسەر هەڵمژینی کالسیۆم هەیە، ئەم چایە کاریگەری لەسەر کرداری هەڵمژینی کالسیۆم هەیە لە لەشدا هەر بۆیە نابێت زیاد لە پێویست بخورێتەوە یان ئەوەتا ئەو خواردنانەی کالسیۆمی زۆرە بخورێت لەگەڵ زۆر خواردنی چای سەوز چونکە هۆکارێکە بۆ پوکانەوەی ئێسک.
- چای سەوز کاریگەری لەسەر هەڵمژینی ئاسن هەیە، چای سەوز رێگری دەکات لە لەش لە هەڵمژینی ئاسن بە شێوەیەکی گونجاو بۆیە پێویستە کەسی توشبو بە نەخۆشی کەم ئاسنی چای سەوز نەخوات یاخود کەم بیخوات.
- چای سەوز دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازاری گەدە، ئەگەر کەسێک نەخۆشی قورحە و ئازاری گەدەی هەبێت ئەوا چای سەوز دەبێتە هۆی زیادبونی ئازاری گەدە دەکرێ کەم بخورێتەوە.
- چای سەوز رێژەی کافاین بەرز دەکاتەوە، وەک دەزانین خواردنی قاوە دەبێتە هۆی تێکداینی خەو دەیزڕێنێت بەهەمان شێوە چای سەوزیش هەمان گیروگرفتی هەیە و خەو ناهێڵێت بۆیە هەوڵبدە پێش خەوتن مەیخۆ .
- چای سەوز کاریگەری خراپی لەسەر ئافرەتی دوگیان هەیە، بەهۆی بەرزی رێژەی کافاین و هەندێ ماددەی تر لە چای سەوزدا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دایک و کۆرپەلە.
- چای سەوز زۆر مانەوەی لە ئاودا گۆڕینی بۆ رەنگی داخراو زیانی هەیە، هەروەها ئەگەر هاتوو چا سەوزەکە زۆر مایەوە رەنگی گۆڕا واتا دانانی زیاتر لە 5 خولەک و خواردنەوەی دەبێتە هۆی قەبزی و زیان گەیاندن بە ماسولکەکانی دڵ.
- کاریگەری لەسەر کرداری هەرسکردن هەیە، نابێت راستەوخۆ دوای نان خواردن بخورێتەوە چونکە هەرس خاو دەکاتەوە.
س.س