تەندروستی

نیشانە کوشندەکانی ڤایرۆسی جگەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیشانە کوشندەکانی ڤایرۆسی جگەر
مەودا میدیا - کاروان نوری

ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر نەخۆشییەكی باوی كوشندەی مەترسیداری ناو كۆمەڵگایە، كە بەشێك لەدانیشتوانی گۆی زەوی گیرۆدەی دەستی ئەم نەخۆشیەن. 

ئەو نەخۆشییە كاتێك  روودەدات، كە ڤایرۆسی HIV پەلاماری  بەرگرییە كۆئەندام‌ و شانەكانی لەش دەدات‌ و  دەبێتە هۆی نەخۆشی هەوكردنی ڤارۆسی جگەر، كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە تووشی لەش دەبێت‌ و بەهۆیەوە خانەكان كۆنتڕۆڵیان لەدەست دەدەن‌ و هەندێك كات دەبێتە هۆی  شێرپەنجەی جگەر.

بەپێی لێكۆلینەوە پزیشكیەیكان ساڵانە نزیكەی ٢٥٠ ملیۆن كەس تووشی نەخۆشی درێژخایەنی هەوكردنی جگەر دەبن، كە دابەشدەكرێت بەسەر چەند جۆرێكی جیاواز A،B،C،D،E كە باوترینیان نەخۆشی جگەری  جۆری B یە و ئەم جۆرەیان بە وشندەترین دادەنرێت.

ڕەنگە لەسەرەتادا كەسی تووشبوو هەست بەنیشانەكانی نەكات، بەڵام لەماوەیەكی كەمدا بەدیاردەكەوێت، لەنیشانە سەرەتاییەكانی ئەم نەخۆشییەش هەستكردنە بەسك ئێشە و  رشانەوە و بێهێزبوون، تووشبوون بەزەردوویی، هەروەها گۆڕان لە رەنگی میزدا.

گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە لە رێگەی  خوێن‌ و شلەدەردراوەكانی لەشەوەیە وەك لیك‌ و میز، ئارەق، هەروەها لەرێگەی دایكانی دووگیان بۆ كۆرپەكەیان دەگوازرێتەوەو بۆ خۆپاراستنیش لەم نەخۆشییە  بەكارهێنانی دەرزی كوتان دژی ئەم ڤارۆسە هەیە.

لەگەڵ ئەوەی تائێستا هیچ چارەسەرێكی بنەبڕ نەدۆزراوەتەوە بۆ ئەم نەخۆشییە كوشندەیە جگە لەبەكارهێنانی دەرمان بەشێوەیەكی كاتی، بەڵام دواجار  دەبێتە هۆی مردنی كەسی تووش بوو.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب