تەکنەلۆژیا

زیانەکانی زۆر مانەوە لەبەرانبەر شاشەیی کۆمپیوتەردا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی زۆر مانەوە لەبەرانبەر شاشەیی کۆمپیوتەردا
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەشێکی زۆر لە کاری فەرمانگەکان لە رێگەی کومپیوتەرەوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام دانیشتنی زۆر بەدیار شاشەی کۆمپیوتەرەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چەندین مەترسی هەیە، ماڵپەری betterhealt زیان و چارەسەرەکەی خستوەتەڕو.

زیانەکانی:

یەکەم: دەبێتە هۆی دروستبونی ئازاری پشت و مل.

دوەم: دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بەدیار کۆمپیوتەر دەبێتە هۆی سەرئێشە.

سێیەم: ئازار لە شان دروستدەبێت.

چوارەم: ئازاری ماسولکە  جومگەکان دروستدەبێت لە ئەنجامی دانیشتنی هەڵە.

پێنجەم: زیان بە چاو دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی لاوازی بینایی چاو.

رێنماییەکان بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیت نەگات:

یەکەم: ماوسەکەت لەهەمان بەرزی کیبۆردەکە دابنێ.

دوەم: هەتا دەتوانی با ماوسەکە لە کیبۆردەکەوە نزیک بێت.

سێیەم: لە کاتی کاردن بە ماوس تەواوی قۆڵت بەکاربهێنە نەک تەنیا باسکت.

چوارەم: کاتێک نانوسیت دەستت لەسەر کیبۆردەکە دوربخەرەوە بۆ ئەوەی دەستت پشو وەربگرێت.

پێنجەم: ئاستی کۆمپیوتەرەکە پێویستە لە ئاستی چاوت بێت.

شەشەم: لەکاتی نوسین هەردو ئانیشکت لەسەر مێز یان دەستکی کورسیەکە دابنێ بۆ ئەوەی پەستان نەکەوێتە سەر باسکت.

حەوتەم: لەکاتی دانیشتن هەردو قاچت بە گۆشەی 90 دابنێ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە