تەکنەلۆژیا
کۆمەڵێک زانیاری نەبیستراو لەسەر کۆمپانیایی ئەپڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
زۆرمان لەسەر ئەپڵ و بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە بیستووە، لێرە هەندێ زانیاری باوەڕپێکراو لەسەر ئەم کۆمپانیایە بخوێنەوە:
زۆرمان لەسەر ئەپڵ و بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە بیستووە، لێرە هەندێ زانیاری باوەڕپێکراو لەسەر ئەم کۆمپانیایە بخوێنەوە:
– ئەپڵ، گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆژیای زانیارییە لە جیهان و رکابەرایەتی کۆمپانیای هواوی دەکات لەسەر گەیشتن بە پلەی دووەم بۆ درووستکردنی مۆبایل، دوای سامسۆنگ کە پلەی یەکەمی هەیە.
– داهاتی مام ناوەندی ئەندامانی ئەم کۆمپانیایە ساڵانە 125000 دۆڵاری ئەمەریکی دەبێ.
– داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ لەیەک خولەکدا 300000 دۆلاری ئەمەریکی دەبێت.
– ژمارەی فەرمانبەرانی ئەپڵ لەسەرتاسەری جیهان زیاتر لە 115 هەزار فەرمانبەر دەبن.
– کاتی خۆی یەکێ لەدامەزرێنەرانی ئەم کۆمانیایە پشکی خۆی بە 800 دۆلار فرۆشت، ئێستا پشکی ئەو کەسە بە 35 بلیۆن دۆلارمەزەندە دەکرێ.
– ئەپڵ شاشەی کوالێتی بەرز بۆ ئایپاد لە رێگەی کۆمپانیای سامسۆنگ درووست دەکات کە گەورەترین رکابەری ئەپڵە!
– لە ساڵی ٢٠١٢ ئەپڵ ڕۆژانە 340000ئایفۆنی دەفرۆشت.
– بەهای مارکەی بازرگانی ئەپڵ دەگاتە 118.9 بلیۆن دۆلار دەبێ، کە بە گرانترین مارکەی بازرگانی دادەنرێ لە جیهاندا.
– هەرچییەک بۆ (سی ری) دەدرکێنی دەنێردرێ بۆ کۆمپانیای ئەپڵ و ئەویش سەیڤی دەکات و دواتر شیی دەکاتەوە و لێکدانەوەی بۆ دەکات.