ئابووری

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15-10-2020)، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار و 350 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:

نرخی 100 دۆلار بە 124 هەزار و 350 دینارە.

نرخی 100 پاوەن بە 160 هەزار دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بە 145 هەزار و 500 دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی 4 هەزار و 100 دینارە.

نرخی 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 500 دینارە.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18بە 284ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 324 ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 337 ھەزار دینارە.



Qaiwan
Qaiwan