ئابووری

نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزیەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزیەوە
مەودا میدیا-
 
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا جارێکی دیکە نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت نزم بێتەوە کاریگەریەکی خراپی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.
 
بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ 42 دۆلار و 61 سەنت، بەمەش نرخی نەوت نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  دابەزی بۆ 40 دۆلار و 42 سەنت، ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
 س.س