عیراقی

تەندروستی عیراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی عیراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە سێ هەزار و 221 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 56 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە.
  
 لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و 221 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 56 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و سێ هەزار و 158 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
جێگای ئاماژەیە، بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە 423 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 357 هەزار چاكبوونەتەوە و 10 هەزار و 198 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان