کوردستانی

لە کەرکوک هێز بڵاوەی پێکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کەرکوک هێز بڵاوەی پێکرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

کەمێک پێش ئێستا لە هەندێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک لەترسی کاردانەوە بەرانبەر سوتاندنی ئاڵای کوردستان، لە گەڕەكە كوردییەكان هێز بڵاوەی پێكراوە و چەندین بازگە دانراون.

ئازاد جەباری، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "لەناو شاری كەركوك و بە تایبەتی لە گەڕەكە كوردییەكان هێز بڵاوەی پێكراوە و چەندین بازگە دانراون".

 ئەوەشی خستەڕوو "ترسێك هەیە لەلای هێزە ئەمنییەكان كە لەلایەن دانیشتوانی گەڕەكە كوردییەكانەوە كاردانەوە هەبێت لەسەر سوتانی ئاڵای كوردستان لە بەغدا، بۆیە لەناو شاری كەركوك و بە تایبەتی لە گەڕەكە كوردییەكان هێز بڵاوەی پێكراوە". 
 
هاوکات سەرچاوەیەک لە کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "لە هەندێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر سوتاندنی ئاڵای کوردستان، دەنگۆیەک هەیە کە ئاڵای عیراق سوتێنرابێت و هێزەکانی عیراقیش بۆ ئەگەری تێکچوونی بارودۆخەکە لە ئامادەباشیدان".
 
Qaiwan
Qaiwan