تەندروستی
ئەوانەی پەستانی خوێنیان نزمە پێوستە ئەم خواردنانە بخۆن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
زۆرینەی خەڵک بەهۆی نەخواردنی خۆراکی تەندروستەوە تووشی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەبن کە دەبێتە هۆی لاوازبوون و سەر سوڕان، هەروەها زۆرینەی خەڵک پەنا دەبەنە بەر پزیشک و دەرمان، بەڵام تۆ دەتوانی لە رێگەی خواردنی ئەم خۆراکانەوە بە سروشتی رێژەی پەستانی خوێن لە جەستەدا زیاد بکەیت بە رێژەیەکی تەندروست ئەو خواردنانەش بریتین لە:
1- ئەو میوانەی کە ترشن وەک، لیمۆ، ترێ،کە جگە لەوەی کە رێژەی پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە بۆ تەندروستی دڵیش باشە.
2- سڵقی سویدی، کە جۆرە سڵقێکی تایبەتە و یارمەتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەدات و بڕێکی زۆریش لە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم تێدایە.
3- شاتوو، یەکێکە لە میوە بەتام و تەندروستەکان کە بۆ ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان کەمە بەسوودە.
4- فستق و ناوکە کولەکە، دوو چەرەساتی بەسوودە بۆ دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە بڕێکی باشیش لە پۆتاسیۆمی تێدایە.
س.س
س.س
بیروڕا



